هه‌واڵده‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی کوردپرێس ده‌سپێکرد

به‌ یارمه‌تی و هاریکاری بلیمه‌تان و چالاکانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد، هه‌واڵده‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی کوردپرێس له‌ سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا چالاکی خۆی ده‌سپێکرد.

شناسه ی هه‌واڵده‌ری کوردپرێس:

پێکهاته‌یه‌کمان وه‌ری خستووه‌ که‌ له‌ سێبه‌ری دا هاوبیری و هاوڕاێی و پێکه‌وه‌بوون، به‌ شێوه‌یه‌کی شیاو و گونجاو، بکرێت به‌ ئامانج بۆ گه‌یشتن به‌ کۆمه‌ڵگای مه‌به‌ست. له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین ئه‌و بینایانه‌ وا له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی عه‌قڵ و هزر داده‌مه‌زرێن، په‌نا و که‌لێنی زانیاران و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کان ئه‌بن و قه‌یرانه‌ سیاسی یه‌کان تێکیان ناده‌ن.
ڕاستیی، سه‌ربه‌رزی و دادوه‌ری وه‌کوو سێ به‌های ئه‌خلاقی و سێ گه‌وهه‌ری بێ وێنه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئه‌که‌ینه‌ سه‌ره‌کی ترین ڕه‌هه‌نده‌کانی کاری هه‌واڵنێری مان، به‌و هیوایه‌ که‌ ئه‌م هه‌وڵدانه‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی خوازراو و چالاک، به‌دی بێنێ.
توند و تیژی دابه‌زێنه‌ری پله‌ و پایه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌ و پێکه‌وه‌بوون و گفتگۆ، پێک هێنه‌ری چاره‌سه‌رییه‌ بۆ گرفته‌کانی مرۆڤ. هه‌ر بۆیه‌، به‌ پێویستی ئه‌زانین له‌ ئامرازی گفتگۆ که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ شه‌فاف کردن و گه‌شه‌ پێدانی بارودۆخی ژیانی کورد.
ئابڕووی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ، سه‌رمایه‌ و سامانی بێ وێنه‌ی مرۆڤه‌ و زیان گه‌یاندن به‌م سامانه‌ مه‌زنه‌ به‌ بیانووی کاری هه‌واڵنێری و ڕاگه‌ینه‌ری به‌ڕه‌وا نازانین.
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین، ئه‌و زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌ درێژایی مێژوو له‌ کورد کراوه‌ زێتر به‌ هۆی نائاگایی و نه‌زانی بووه‌. ئه‌گه‌ر وایه‌، زانین مافی هه‌موانه‌ و جم و جۆڵ له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی ماف و ماف پارێزی، ئامانجی راگه‌ینه‌ریی ئێمه‌یه‌.
کوردپرێس ڕاگه‌ینه‌رێکه‌ بۆ هه‌موان و هه‌وڵ ئه‌دات ڕووداوه‌کان، دوور له‌ ویست و ئاره‌زووی تاکه‌که‌سی و به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست بخاته‌ به‌رچاو. هه‌ر بۆیه‌ له‌م رێگایه‌دا یاسا و ئه‌خلاق و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی هێزی بێ وێنه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی بنه‌ڕه‌ت و مانیفێستی ده‌بێ.
کوردپرێس سه‌ر به‌ هیچ حیزب و لایه‌نێک نیه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی خۆی، ڕه‌خنه‌ و بۆچوونی ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نێک ئه‌کات.
کوردپرێس، پێوه‌ندییه‌ ناله‌بار و نه‌گونجاوه‌کانی دونیای میدیا و تاقم و ڕاگه‌ینه‌ری، که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ یه‌ تاکه‌ که‌سیه‌کان و لایه‌ن و تاقمی جیاواز دانراون، به‌ خه‌سارێکی فه‌رهه‌نگی ئه‌زانێ و درگای خۆی ئاوه‌ڵا ئه‌کات بۆ هه‌موو خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێک به‌ هه‌ر جۆره‌ بیر و هزر و ئه‌ندێشه‌یه‌ک.
کوردپرێس ده‌وری راگه‌ینه‌ر، یان میدیاکان له‌ ژیانی کۆمه‌ڵگای ئێستادا به‌ هه‌ند وه‌رئه‌گرێ و پێی وایه‌ له‌ ڕێنوێنی کردن یان خود چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکان دا شوێن پێی راگه‌ینه‌ره‌کان دیار و ئاشکرایه‌. هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵ ئه‌دات له‌سه‌ر رێبازێکی شه‌فاف و دوور له‌ په‌راوێز و بابه‌تی لاوه‌کی، به‌ گیانێکی برایانه‌ و ژیرانه‌وه‌ له‌سه‌ر رێگای ڕاسته‌قینه‌ و دروست بڕوات و پێ به‌ند بێت به‌ ئاواتێکی گه‌وره‌ به‌ ناوی به‌خته‌وه‌ری و ئاسایشی ته‌واوی کورده‌کانی جیهان پێمان وایه‌؛

ئه‌گه‌ر رێنومای گشت عاله‌م رێگه‌س

گه‌ر نه‌گری ده‌ستێ، گشت عاله‌م چاڵه‌س
/ 1 نظر / 21 بازدید
حسابی

سپاس بو راگه یه نه ره کانتان کاک روژیار یاخوا هه ر به رده وه ام بی