چاوپیکه وتنی حه‌سه‌ن دانایی فه ر له گه ل د. به‌رهه‌م ساڵح

به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند؛ حکومه‌تی هه‌رێم مه‌به‌ستیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران گه‌شه‌ پێبدات و زه‌مینه‌ی زیاتری هاوکاری سیاسیی و ئابووری برِه‌خسێت. 
له‌شاری هه‌ولێر حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر باڵیۆزی تازه‌ی ئێران له‌عێراق به‌یاوه‌ری کونسوڵی گشتی ئێران له‌هه‌ولێر، سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کردو له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی له‌ئاغای دانایی کرد، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌کو باڵیۆزی ئێران له‌عێراق، هیواشی خواست که‌له‌م ئه‌رکه‌ تازه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتوو بێت.
دواتر سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆکرا، د. به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یاند که‌هه‌رێمی کوردستان به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌رِوانێته‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی، بۆیه‌ حکومه‌تی هه‌رێم مه‌به‌ستیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران گه‌شه‌ پێبدات و زه‌مینه‌ی زیاتری هاوکاری سیاسیی و ئابووری برِه‌خسێت که‌له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دراوسێدا بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌رۆژانی سه‌ختی خه‌بات و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌تدا، داڵده‌ی خه‌ڵکی کوردستان و شۆرِشگێرانیان دا، بۆیه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ئینسانیانه‌ له‌بیر خه‌ڵکی کوردستان ناچنه‌وه‌.

به‌رِێز حه‌سه‌ن دانایی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سوپاسی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد و روونیکرده‌وه‌ که‌هه‌موو تواناکانی خۆی ده‌خاته‌ گه‌رِ له‌پێناو به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی کوردستان و عێراقی تازه‌، هه‌روا سڵاو رێزی به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌که‌شی گه‌یانده‌ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.

هه‌ر له‌درێژی دیداره‌که‌دا باس له‌گه‌شه‌پێدانی چالاکی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی و هه‌رێم کرا، له‌و میانه‌یه‌دا ته‌ئکید له‌پێشکه‌شکردنی کارئاسانی پێویست بۆ وه‌به‌رهێن و بازرگانان و هاتووچۆی هاووڵاتیان کرا، سه‌ره‌رِای گه‌شه‌پێدانی خاڵه‌ سنووریه‌کان و ناوچه‌ بازرگانیه‌کان.

له‌ته‌وه‌رێکی تری دیداره‌که‌دا که‌وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده‌ی بوون، باس له‌هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی تازه‌ی عێراق کرا، هه‌ردولا ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ که‌پێویسته‌ سه‌رجه‌م لیسته‌کان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بالای عێراق ناکۆکی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌لاوه‌ بنێن و کار بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی شه‌راکه‌تی نیشتمانی بکه‌نه‌وه‌ که‌جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت.

/ 1 نظر / 9 بازدید