ناحه زان له‌ رێگه‌ی شێواندنی تاریخه‌وه هاتون‌

پێوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێوه‌ندییه‌کی مێژوویی و دوور و درێژ و قووڵه‌ که‌ هیچ به‌ربه‌ستێک ناتوانێ بیشێوێنێ.
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ پێوه‌ندییه‌کیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوردپرێس وێرای راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ وتی: به‌ درێژایی ته‌مه‌نی کورد پێویستمان به‌و پێوه‌ندییه‌ تۆکمه‌یه‌ بووه‌ و زه‌رووره‌ هه‌ر رۆژ زێتر له‌ پێشوو تۆکمه‌تر و به‌رده‌وام بێ.
نازم ده‌باغ زیادی کرد: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم هیچ به‌ربه‌ست و موشکیله‌یه‌ک ناتوانێ به‌ری ئه‌م پێوه‌ندییانه‌ بگرێ چون پێوه‌ندیکانی ئێمه‌ ته‌نیا له‌ بوارێکی تایبه‌تدا نییه‌ و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پێوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیمان هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌رته‌سک بوونی پێوه‌ندی له‌ بوارێکدا هیچ زیانێک به‌ راسته‌قینه‌یی پێوه‌ندیکانمان ناگه‌یه‌نێ.
مامۆستا نازم جه‌ختی کرد: ده‌ستی ناحه‌زانی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ که‌ ده‌چنه‌ ریزی ناحه‌زانی گه‌لی کورده‌وه‌ زۆر زوو ده‌ناسرێ و به‌ ساناییش چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دوزرێته‌وه‌.
نازم ده‌باغ سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌تیش بۆ کوردپرێس دوا و له‌باره‌ی چیرۆکی کتێبه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی نووسه‌رێکی ئێرانی له‌باره‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی مام جه‌لال دا وتی:
مه‌خابن ده‌ستانێک و که‌سانێک ویستیان کاره‌که‌ ئاڵۆز بکه‌ن و له‌ رێگه‌ی شێواندنی تاریخه‌وه‌ که‌ڵکی نابه‌جێی خۆیان وه‌ربگرن که‌ به‌ خۆش حاڵیه‌وه‌ زوو به‌ ئه‌وه‌مان زانی و به‌ری پێ ده‌گرین.
ئه‌و وه‌کوو که‌سێک که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاگاداری چه‌ند و چۆنی مه‌سه‌له‌که‌ بووه‌ زیادی کرد: دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی نێوان یه‌کێکی و پارتی و هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ له‌ هه‌موو شتێک بۆ ئێمه‌ گرینگتره‌ و رێگه‌ به‌ که‌س ناده‌ین هه‌وڵ بدات بۆ شێواندنی.
مامۆستا نازم وتی: له‌ دوایین دانیشتنی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی دا یه‌کێ له‌و بڕگانه‌ی که‌ باسی له‌ سه‌ر کرا ئه‌وه‌ بوو و به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتین کۆتایی به‌ قسه‌ و باس له‌و بواره‌دا بێنین و به‌مجۆره‌ رێگا به‌ ناحه‌زانی گه‌لی کورد و سه‌روه‌رییه‌کانی گه‌لی کورد نه‌ده‌ین به‌ پێچه‌وانه‌ پیشاندانی خه‌بات و تێکۆشانی سه‌رکرده‌کانمان که‌ له‌ سایه‌ی ئه‌و تێکۆشانه‌ به‌ مرۆ گه‌یشتووین، به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ناره‌واکانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
نازم ده‌باغ وێرای به‌ ئاوات خواستنی پیرۆزی و گه‌شه‌ و نه‌شه‌ بۆ "کوردپرێس" وتی: هیوادارم کوردپرێس لاپه‌ره‌یه‌کی تری زێرین بخاته‌ سه‌ر په‌رتووکی سه‌د و چه‌ند ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی و گه‌یاندنی په‌یامی راست و دروست و راست کردنه‌وه‌ی ناراستییه‌ مێژووییه‌کان.
سه رچاوه: کوردپریس
/ 0 نظر / 20 بازدید