خۆپیشاندانی خه‌ڵکی‌ که‌ربه‌لا له‌ دژی کۆنه‌ به‌عسی

خه‌ڵکی شاری که‌ربه‌لا له‌ باشووری ئێراق له‌ خۆپیشاندانێک دا، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆنه‌ به‌عسییه‌کان بۆ نێو ڕه‌وتی سیاسی ئه‌م وڵاته‌، نه‌یاره‌تیان کرد.
چین و توێژه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌ڵکی که‌ربه‌لا ئه‌مڕۆ به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشم گه‌لێک له‌دژ پارتی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس، داوایان له‌ حکومه‌تی ئێراق کرد تاکوو پێش بگرێ به‌ هاوبه‌شیی به‌عسییه‌کان له‌ نێو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌دا.
دوابه‌دوای بڕیاری ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌کرانی ئه‌و به‌ربژارانه‌ی شیاوه‌تیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئێراق، خه‌ڵکی ستانه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌دژ پارتی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس خۆپیشاندانیان ساز دا.
ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ئێراق دوای ناڕه‌زامه‌ندیی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ر له‌و بڕیاره‌ی دابووی سه‌باره‌ت به‌ ڕێگه‌دان به‌ به‌شداریی به‌ربژارانی هۆگری پارتی به‌عس له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی، پاشگه‌ز بۆوه‌.

/ 0 نظر / 10 بازدید