رۆژیار

فرهنگی سیاسی ورزشی و اجتماعی

"عوسمان ئۆجه‌لان" ڕۆژی ڕابردوو له‌ کۆیه‌ی‌ ئێراق وتی: جیایی خوازانی کورد که‌ دژ به‌ هێزه‌کانی تورکیا شه‌ڕ ده‌که‌ن، ئیتر بڕوایان به‌وه‌ نه‌ماوه‌ که‌ ئامانجه‌که‌یان له‌ ڕێگه‌ی توند و تیژییه‌وه‌ به‌ دی بێت.


عوسمان ئۆجه‌لان ، برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری له‌به‌ندکراوی پ.ک.ک وتی: نه‌یارانی کوردی تورکیا بێتوو ڕێبه‌ره‌که‌یان ئازاد بکرێت، چه‌کی خۆ داده‌نێن.
به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ڕۆیتێرز، "عوسمان ئۆجه‌لان" ڕۆژی ڕابردوو له‌ کۆیه‌ی‌ ئێراق وتی: جیایی خوازانی کورد که‌ دژ به‌ هێزه‌کانی تورکیا شه‌ڕ ده‌که‌ن، ئیتر بڕوایان به‌وه‌ نه‌ماوه‌ که‌ ئامانجه‌که‌یان له‌ ڕێگه‌ی توند و تیژییه‌وه‌ به‌ دی بێت.
عوسمان ئۆجه‌لان به‌ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که‌ هێشتا هه‌ر پێوه‌ندیی خۆی‌ له‌گه‌ڵ جیایی خوازان له‌ چیاکانی سه‌ر سنووری هاوبه‌شی ئێراق و تورکیا پاراستووه‌ وتی: گه‌ر تورکیا ، پ.ک.ک وه‌بن گوشار نه‌خات، ئه‌م تاقمه‌ شه‌ڕ ناکات.
ئۆجه‌لان وتی: هه‌وڵه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ دانی مافی فه‌رهه‌نگی زۆرتر به‌ کوردان ، باشترین هه‌لی بۆ دامه‌زرانی ئاشتی پاش ده‌یه‌یه‌ک ڕه‌خساندووه‌.
کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ئازادکرانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیان به‌ کارێکی نه‌گونجاو زانیوه‌. تورکه‌کان ، ئۆجه‌لانیان به‌ به‌رپرسی مه‌رگی پتر له‌ 40 هه‌زار که‌س له‌ ساڵی 1984ه‌وه‌ که‌ پ.ک.ک چه‌کی هه‌ڵگرتووه‌ ، ده‌زانن.
دادگه‌یه‌کی سه‌ربازیی ، بڕیاری مه‌رگی بۆ ئۆجه‌لان ده‌رکرد به‌ڵام ئه‌م سزایه‌ له‌ ساڵی 2002 و پاش هه‌ڵ وه‌شێندرانی سزای ‌سێداره‌، بوو به‌ به‌ندی هه‌تاهه‌تایی.


روژیار - ٩:٥٥ ‎ق.ظ سه‌شنبه ٢٥ اسفند ۱۳۸۸
نظرات ()    |  


Powered By Persianblog.ir - Designed By Payam salami pargoo