رۆژیار

فرهنگی سیاسی ورزشی و اجتماعی

له‌هۆڵى یادگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ندامانى وه‌فده که  وێنه‌و دیمه‌نه‌کانى ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان وه‌بیرئاماده‌بووان هێنایه‌وه‌و تێکۆشانى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌لی کوردیان به‌رزنرخاند که‌هه‌میشه‌ له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا ئاماده‌یی هه‌موو جۆره‌ قوربانییه‌ک بوون.


وه‌فدى گه‌شتى ئاشتى تاران گه‌یشته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ که‌پێکهاتوون له‌ محه‌مه‌د ره‌زا سروش سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى به‌رگرى له‌قوربانیانى کیمیابارانى ئێرانء نوێنه‌رى شاره‌وانیى تاران و ئه‌حمه‌دى ناتقی وێنه‌گرى به‌ناوبانگى ئێرانى و ژماره‌یه‌ک له‌و پزیشکانه‌ى تیمارى برینداره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردبوو له‌گه‌لا ژماره‌یه‌ک رووناکبیرو چیرۆکنووسی ئێران. وه‌فده‌که‌ سه‌ردانى مۆنیومێنتى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌یان کردو له‌لایه‌ن لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى یه کیه تی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسانى حزبی و حکومییه‌وه‌ پێشوازییان لێکراو به‌شه‌ جیاوازه‌کانى مۆنیومێنتى شه‌هیدانیان به‌سه‌ر کرده‌وه‌.
له‌هۆڵى یادگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ندامانى وه‌فدی گه‌شتى ئاشتى وێنه‌و دیمه‌نه‌کانى ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان وه‌بیرئاماده‌بووان هێنایه‌وه‌و تێکۆشانى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌لی کوردیان به‌رزنرخاند که‌هه‌میشه‌ له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا ئاماده‌یی هه‌موو جۆره‌ قوربانییه‌ک بوون.


روژیار - ۱۱:٠٠ ‎ق.ظ دوشنبه ٢٤ اسفند ۱۳۸۸
نظرات ()    |  


Powered By Persianblog.ir - Designed By Payam salami pargoo