رۆژیار

فرهنگی سیاسی ورزشی و اجتماعی

هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم وه هاوپەیمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی دوو پارتی سەرەکیی ناوچەی کوردستانی ئێراق،لە پلەکانی دواتر دان.


ناوەندی نیشتمانیی میدیاکانی ئێراق بە بڵاو کردنی دەرەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ، باسی کەوتنە پێشی هاوپەیمانیی نووری مالیکی لە لایەنەکانی تری بەشداربووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرد.
ناوەندی نیشتمانیی زانیاری گەیاندنی ئێراق بە ئاماژە بە دەرەنجامی ئەو ڕاپرسی یە تازەیە وتی: هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی سەرۆک وەزیران، بە سەتی بیست و نۆ ، لە لایەنەکانی دیکە لە پێشەوەیە و ئەوەش لەحاڵێکدایە کە سەرچاوە هەواڵییەکان باسی هاوپەیمانی لەنێوان ئیئتلافی ئێراق و ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکەن.
هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، هاوپەیمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی دوو پارتی سەرەکیی ناوچەی کوردستانی ئێراق، هەڤاڵبەندی ئەلعێراقییە سەربە ئەیادعەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێراق، هاوپەیمانی یەکگرتووی ئێراق بە سەرۆکایەتیی جەواد بولانی، وەزیری نێوخۆ و بەرەی تەوافوقی سوننە بە سەرۆکایەتی ئوسامە تەکریتی، بەگوێرەی ئەو ڕاپرسیە لە پلەکانی دواتر دان .
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق حەوتەمی مارسی 2010 بەڕێوە دەچێت.


روژیار - ٩:٠٩ ‎ق.ظ جمعه ٧ اسفند ۱۳۸۸
نظرات ()    |  


Powered By Persianblog.ir - Designed By Payam salami pargoo